بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی بیری ئازادی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە وتی: ناڕەزایەتی خەڵک لە پارتی لە هەرێم، لەسەر هەڵبژاردنەکانی بەردەم پەرلەمانی کوردستان کاریگەر دەبێت، چونکوو بە ئەگەری زۆرەوە پارتی لە ئەو هەڵبژاردنە زیاتر لە 30 کورسی پەرلەمانی بەدەست نەهێنێت.
لوقمان حەسەن زیادی کرد: پارتی دیمۆکرات بە ئەو ئەنجامە ڕازی نابێت و لەوانەیە دوای کۆتایی هاتنی رەوتی دەنگدان و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەرێمی کوردستان بچێتە نێو قەیرانێکی سیاسی نوێیەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەهۆی ترسی پارتە کوردستانییەکان لە بەدەسەڵات گەییشتنی دووپارەی پارتی لە هەرێم ، قەیرانی چاوەڕوان کراو ببێتە هۆی پێکنەهاتنی حکومەتی هەرێم و هاوپەیمانی نێوان پارتە براوەکانیش لە ئەو هەڵبژاردنانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەهۆی کێشە پێش بینی کراوەکانەوە کە پارتی دەیهێنێتە ئاراوە، دوور لە چاوەڕوانییە.
Your Comment